یاریزانێكی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر خه‌ڵاتێكی تایبه‌ت كرا
له وه‌رزی ڕابردووی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان كه یانه‌ی هه‌ولێر بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه، زۆر یاریزانی ئاستبه‌رز ده‌ركه‌وتن، به‌ڵام یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ی به ته‌واوه‌تی سه‌رنجی میدیاكان و بینه‌ری خوله‌كه‌ی ڕ‌اكێشا، یاریزانێكی لاوی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر بوو.
ڕه‌وا یووسف، ناوه‌راستكاری یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه‌دا ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له پاڵپشتیكردنی یانه‌كه‌ی بینی و له دوای هه‌ر یارییه‌كه‌یش مێدیاكانی ئاستی ئه‌م یاریزانه‌یان به‌رز ده‌نرخاند، ئه‌گه‌رچی ئه‌م یاریزانه لاوه له مه‌راسیمی باشترینه‌كانی ئه‌م وه‌رزه ناوی نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ئه‌م یاریزانه له‌بیر نه‌كرد و له باره‌گای تایبه‌تی خۆی به بڕی یه‌ك ملیۆن دینار خه‌ڵاتی كرد.
ڕه‌وا له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك سووپاسی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان ده‌كات كه ئه‌وی له بیر نه‌كردووه و ئه‌م خه‌ڵاته‌ش به گڕوتینێكی باش بۆ وه‌رزی داهاتوو وه‌سف كرد.
ڕه‌وا یووسف له یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان له كۆی 6 یاریی دووجار به پیاوی یارییه‌كه و به باشترین یاریزان ده‌سنیشان كرا، هه‌روه‌ها گۆڵێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌شی له یانه‌ی زاخۆ تۆمار كرد و 3 خاڵیشی بۆ یانه‌كه‌ی ده‌ستخسـت.