به وێنه.. سه‌درييه‌كان به‌ردبارانى ئۆتۆمبێلى به‌رپرسان ده‌كه‌ن

K24 – به‌غدا:
خۆپيشانده‌ره ناڕازييه‌كانى ره‌وتى سه‌در، هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و بيناى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقييان گرتووه.
وه‌ك له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، خۆپيشانده‌ران ئۆتۆمبێلى ئه‌و به‌رپرسانه به‌ردباران ده‌كه‌ن، كه له ناوچه‌ى سه‌وز و له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در رايگه‌ياند، ده‌ستبه‌ردارى كارى سياسى ده‌بێت و له شۆڕش به‌رده‌وام ده‌بێت تا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: من و لايه‌نگرانم ناچينه ناو هيچ پرۆسه‌يه‌كى سياسييه‌وه ئه‌گه‌ر پشكپشكێنه‌ى حزبييانه‌ى تێدا بێت.
دواى په‌يامه‌كه‌ى سه‌در، به هه‌زاران لايه‌نگرى روويان له ناوچه‌ى سه‌وز كرد.
له ئێستادا خۆپيشانده‌ران له ناو هۆڵه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا گردبوونه‌ته‌وه.



