خۆپيشاندان گه‌يشته باڵه‌خانه‌ى حكومه‌ت

K24 – به‌غدا:
ره‌وتى رووداوه‌كان له به‌غدا به خێرايى گۆرانى به‌سه‌ردا دێت و له دواى وتاره‌كه‌ى موقته‌دا سه‌درى رابه‌رى ره‌وتى سه‌دره‌وه به هه‌زاران لايه‌نگرى سه‌در روويان له ناوچه‌ى سه‌وز كردووه.
له نوێترين پێشهاتدا خۆپيشانده‌ران گه‌يشتنه ده‌روازه‌ى بيناى حكومه‌تى عێراق.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان ژماره‌يه‌ك له خۆپيشانده‌ران چوونه‌ته ناو بيناكه‌وه.
پێشتريش خۆپيشانده‌ران له رێگه‌ى تايبه‌تى نوێنه‌رانه‌وه چوونه ناو بيناى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ده‌ستيان به‌سه‌ردا گرت.
موقته‌دا سه‌درى رابه‌رى ره‌وتى سه‌در ئه‌مڕۆ له په‌يامێكدا شۆڕشى دژى حكومه‌تى عێراق راگه‌ياند و به‌شدارى سياسى خۆى و ره‌وته‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى دوو مانگ هه‌ڵپه‌سارد.
سه‌در رايگه‌ياند، به‌شدارى له هيچ حكومه‌تێكدا ناكات له‌سه‌ر بنه‌ماى پشكپشكێنه‌ى حزبييانه دابمه‌زرێت.