ژماره‌يه‌ك باڵيۆزخانه چۆڵده‌كرێن
K24 – به‌غدا:
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان، كارمه‌ندانى ژماره‌يه‌ك باڵيۆزخانه‌ى وڵاتانى بيانى روويان له باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى خۆيان له مه‌ترسييه‌كانى هێرشى خۆپيشانده‌ران بپارێزن.
ژماره‌يه‌ك كه‌ناڵ و سايتى هه‌واڵيى عێراقى بڵاويانكردووه‌ته‌وه، كه كارمه‌ندانى هه‌ريه‌ك له باڵيۆزخانه‌ى وڵاتانى ژاپۆن، فه‌ره‌نسا، بريتانيا، ئوستراليا، ئيمارات و سعووديه بيناى باڵيۆزخانه‌كانى خۆيان چۆڵكردووه و چوونه‌ته باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا.
ئه‌و پێشهاته دواى ئه‌وه هات، كه لايه‌نگرانى موقته‌دا سه‌در هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر بيناى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ده‌ستيانبه‌سه‌ردا گرت و له‌وێشه‌وه روويان له ئه‌ميندارێتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران كرد.
موقته‌دا سه‌درى رابه‌رى ره‌وتى سه‌در ئه‌مڕۆ له په‌يامێكدا شۆڕشى دژى حكومه‌تى عێراق راگه‌ياند و به‌شدارى سياسى خۆى و ره‌وته‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى دوو مانگ هه‌ڵپه‌سارد.
سه‌در رايگه‌ياند، به‌شدارى له هيچ حكومه‌تێكدا ناكات له‌سه‌ر بنه‌ماى پشكپشكێنه‌ى حزبييانه دابمه‌زرێت.
ئه‌م زانيارييه تا ئێستا به شێوه‌ى ره‌سميى له لايه‌ن باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا و حكومه‌تى عێراقه‌وه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.