پێكداهه‌ڵپژانى نێوان هێزه ئه‌منييه‌كان و خۆپيشانده‌ران ده‌ستيپێكرد

K24 – به‌غدا:
هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق له ناوچه‌ى سه‌وز بڵاوه‌يان پێكراوه و بۆ بڵاوه‌پێكردنى خۆپيشانده‌ران گازى فرمێسك‌ڕێژ و بۆمبى ده‌نگى به‌كارده‌هێنن.
دواى ئه‌وه‌ى بيناى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران كه‌وته ده‌ست خۆپيشانده‌ران، هێزه ئه‌منييه‌كان و هێزى دژه تيرۆرى عێراق روويان له ناوچه‌ى سه‌وز كردووه.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان له نزيك يه‌كێك له ده‌روازه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وز پێكداهه‌ڵپژان له نێوان خۆپيشانده‌ران و هێزه ئه‌منييه‌كان درووستبووه.
سه‌رچاوه ميدياييه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن هێزه ئه‌منييه‌كان ته‌قه به‌سه‌ر سه‌رى خۆپيشانده‌راندا ده‌كه‌ن و ده‌يانه‌وێت له ده‌روازه‌كانى ناوچه‌ى سه‌وز دووريان بخه‌نه‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، كه‌مێك پێش ئێستا، سه‌رۆكى كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسووم له راگه‌يه‌ندراوێكدا په‌يامێكى ئاراسته‌ى خۆپيشانده‌رانى سه‌ر به ره‌وتى سه‌در كرد.
له په‌يامه‌كه‌يدا سه‌رۆكى كۆمار داوايكردووه، خۆپيشانده‌ران هۆڵه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌جێبهێڵن و ده‌ستدرێژى نه‌كه‌نه سه‌ر نوێنه‌ران.
سه‌رۆكى كۆمارى عێراق داواشى له لايه‌نه‌كان به تايبه‌تى خۆپيشانده‌رانى سه‌ر به ره‌وتى سه‌در كردووه، ئارامى و ئاسايشى وڵات بپارێزن و نه‌بنه هۆى درووستبوونى پشێوى زياتر. ره‌وتى رووداوه‌كان له به‌غدا به خێرايى گۆرانى به‌سه‌ردا دێت و له دواى وتاره‌كه‌ى موقته‌دا سه‌درى رابه‌رى ره‌وتى سه‌دره‌وه به هه‌زاران لايه‌نگرى سه‌در روويان له ناوچه‌ى سه‌وز كردووه.
له نوێترين پێشهاتدا خۆپيشانده‌ران گه‌يشتنه ده‌روازه‌ى بيناى حكومه‌تى عێراق.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان ژماره‌يه‌ك له خۆپيشانده‌ران چوونه‌ته ناو بيناكه‌وه.
پێشتريش خۆپيشانده‌ران له رێگه‌ى تايبه‌تى نوێنه‌رانه‌وه چوونه ناو بيناى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و ده‌ستيان به‌سه‌ردا گرت.
موقته‌دا سه‌درى رابه‌رى ره‌وتى سه‌در ئه‌مڕۆ له په‌يامێكدا شۆڕشى دژى حكومه‌تى عێراق راگه‌ياند و به‌شدارى سياسى خۆى و ره‌وته‌كه‌ى بۆ ماوه‌ى دوو مانگ هه‌ڵپه‌سارد.
سه‌در رايگه‌ياند، به‌شدارى له هيچ حكومه‌تێكدا ناكات له‌سه‌ر بنه‌ماى پشكپشكێنه‌ى حزبييانه دابمه‌زرێت.