خۆپیشانده‌ران هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ن

به‌غدا:
دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ئێستادا خۆپیشانده‌ران و لایه‌نگرانی سه‌در، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا نزیكببنه‌وه.
به مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌رانیش، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق ته‌قه به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به گاز فرمێسك رژێن، دوورییان بخه‌نه‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، گیانی دیپلۆماتكارانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقداوه چاوه‌ڕوانن كه عێراق پابه‌ندی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بێت.
هه‌ر به هۆی ئه‌و گرژیانه‌وه، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك نوێنه‌رایه‌تی وڵاتان له به‌غدا، بڕیاری داخستنی باڵیۆزخانه‌كانییان دا.