به‌شێك له په‌رله‌مانتاره كورده‌كان گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:
به‌شێك له نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌وه گه‌یشتنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌شواق جاف، تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئێستا گه‌یشتوونه‌ته‌وه سلێمانی.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌منتاری كورد، له ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گیریان خواردبوو و كه‌مێك به‌ر له ئێستا رێگه‌ی ده‌رچوونییان بۆ كرایه‌وه.