رێوشوێنی ئه‌منیی توند بۆ پاراستنی بانكه‌كانی به‌غدا ده‌گیرێته‌به‌ر

K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند، هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا رێوشوێنی توندیان بۆ پاراستنی بانكه‌كانی به‌غدا گرتووه‌ته به‌ر.
سه‌رچاوه‌كه ئاشكراشیكردووه، له ئێستادا هێزێكی زۆر له چوارده‌وری بانكی ره‌شید، له به‌غدای پایته‌خت كۆكراوه‌ته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در و خۆپیشانده‌ران، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هێزه ئه‌منییه‌كان "ترسییان" له‌وه هه‌یه، هێرش بكرێته سه‌ر بانكه‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان له چوارده‌وری بانكه‌كان، بڵاوه‌یان پێكراوه.
فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غداش، باری له ناكاوی له پایته‌خت راگه‌یاندووه و ده‌روازه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزیش داخراون.