گوتەبێژی پەرلەمانتارە مانگرتووەکان: عێراق ئينهيار ده‌كات

K24 – به‌غدا:
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، گوتەبێژی پەرلەمانتارە مانگرتووەکانی نێو پەرلەمانی عێراق هه‌يسه‌م جبوورى هۆشدارى دايه موقته‌دا سه‌در.
له په‌يامێكدا بۆ موقته‌دا سه‌درى رابه‌رى ره‌وتى سه‌در، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، هه‌يسه‌م جبوورى داوايكرد، هه‌رچى زووه، سه‌در لايه‌نگرانى بكشێنێته‌وه.
هۆشداريشى دا له هه‌ره‌سهێنا و داڕمانى ده‌وڵه‌تى عێراق، ئه‌گه‌ر بێت‌و سه‌در به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر هاندانى لايه‌نگرانى بۆ خۆپيشاندان.
ئه‌مڕۆ، موقته‌دا سه‌در له په‌يامێكدا، رايگه‌ياند، ده‌ستبه‌ردارى كارى سياسى ده‌بێت و له شۆڕش به‌رده‌وام ده‌بێت تا سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: من و لايه‌نگرانم ناچينه ناو هيچ پرۆسه‌يه‌كى سياسييه‌وه ئه‌گه‌ر پشكپشكێنه‌ى حزبييانه‌ى تێدا بێت.
دواى په‌يامه‌كه‌ى سه‌در، به هه‌زاران لايه‌نگرى روويان له ناوچه‌ى سه‌وز كرد.
له ئێستادا خۆپيشانده‌ران له ناو هۆڵه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌راندا گردبوونه‌ته‌وه.