پێشمەرگە گوندی بەشیری رزگاركرد

"ھیچ ھێزێكی دیكە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەكەدا نەكردووە"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/0b4e2788-ed16-4327-96e1-36f9fc25340b/gundi%20bashir%20karkuk2.ism/manifest

K24 - كەركووك

فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە لە میحوەری باشووری كەركووك رایگەیاند، تەواوی گوندی بەشیر لە لایەن ھێزی پێشمەرگە رزگار كرا.

وەستا رەسوڵ، فەرماندەی ھێزی پێشمەرگە و بەرپرسی میحوەری باشووری كەركووك بە (كوردستان24)ی راگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە تەواوی گوندی بەشیری رزگار كرد".

گوتیشی: "تەنیا ھێزی پێشمەرگە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی رزگاركردنی گوندی بەشیركرد و ھیچ ھێزێكی دیكە بەشدار نەبوو".

لە بارەی زیانەكانی ئۆپەراسیۆنەكەوە وەستا رەسوڵ گوتی: "بە داخەوە دوو پێشمەرگەی قارەمان شەھید بوون و حەوتی دیكەش برینداربوون".

باسی لەوەشكرد: "بە دەیان چەكداری داعش كوژراون و تەرمی ژمارەیەكیان كەوتووەتە دەستی ھێزی پێشمەرگە".

گوندی بەشیر بە دووری 20 كیلۆمەتر دەكەوێتە باشووری رۆژئاوای كەركووك، دوێنی ھێزی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی بەرفراوانی بۆ رزگاركردنی گوندی بەشیر دەستپێكرد، لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێر توانیان بەشیر لە دەستی چەكدارانی داعش رزگار بكەن.