گۆڕی حاجی قادری كۆیی له‌ ئیستانبول دۆزرایه‌وه‌

لە یادی 200 ساڵەی لە دایكبوونی پەردە لە سەرر پەیكەری حاجی قادری كۆیی لادرا
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/fe44a1aa-21f9-4832-b477-d6265744ea14/hero.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

یەكێك لە ئەندامانی بنەماڵەی حاجی قادری كۆیی، تایبەت بە كوردستان 24 ئاماژەی بە دۆزینەوەی گۆری ئەم شاعیرە كرد كە دوای زیاتر لە 115 ساڵ لە ئیستەنبۆڵ دۆزراوەتەوە و  دەیھێننەوە كوردستان.

ماڵێك بۆ شیعر،ھاوارێك بۆ نیشتمان، دروشمی ئەم دیدارە بوو بۆ لێكۆلینەوە لە سەر بەرھەم و ھۆنراوەكانی شاعیری ناوداری كورد، حاجی قادری كۆیی، كە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێحك لە توێژەر و نووسەر و رۆشەنبیران لە ناحیەی تەق تەق بەرێوەچوو.

سومبولی بیری نەتەوایەتی لە زۆربەی ھۆنراوەكانی حاجی قادری كۆیی رەنگی داوەتەوە و پرن لە رێنمایی و پەندی بە سوود بۆ نەوەی ئێستا، گەنجانیش سازكردنی ئەم دیدارانە بە گرینگ دەزانن.

نزیكەی 120 ساڵ تێدەپەرێ بە سەر كۆچی حاجی قادری كۆیی و بە پێی سەرچاوەكان لە شاری ئیستانبوڵ كۆچی دوایی كردووه‌، بەڵام شوێنی گۆڕەکەی نادیاربووە، ئەندامێكی بنەماڵەكەشی ئاشكرایكرد، جیا لە دۆزینەوەی گۆرەكەی چەند دەستنوسیكيشیان دۆزیوه‌ته‌وه‌.

حاجی قادری کۆیی کوری مەلا ئەحمەدی کوری مەلاساڵح کوری مەلا ئەحمەدی گەورەیە، لە ساڵی ١٨١٥ زایینی لە گوندی گۆڕقەرەجی سەر بە شاری کۆیە لە دایکبووە، بۆ بەردەوام بوون لە خوێندن بەرەو رۆژھەلاتی کوردستان و پاشان تورکیا دەروات و لە  ساڵی ١٨٩٧ له‌ ئیستانبول کۆچی دوایی کردووە.

بە زمانی کوردی.عەرەبی و فارسی و تورکی ھۆنراوەی نووسیوە، لە رووی ناوەرۆکەوە زیاتر گرنگی بە بابەتی نەتەوەیی ونیشتمانی داوە، ليرەش بەدانانی پەیکەری ئەم شاعیرە دەیانەوە حاجی لە بیر و ھزی ھەموو کورد  بمێنێتەوە.