هه‌وڵێك بۆ تێكدانى پێكه‌وه‌ژيان هه‌يه
K24 - هه‌ولێر:
لیزا فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی، چالاكی بواری مافه‌كانی مرۆڤ، له‌باره‌ی تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر مامۆستایه‌كی ئایینی رایگه‌یاند، تا ئێستا دانیشتنێكی دادگایی به‌ڕێوه‌چووه.
له باره‌ی هۆكاری تۆماركردنی سكاڵا له‌سه‌ر مامۆستا ئیسماعیل سووسه‌یی، لیزا گوتی: "مامۆستایه له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له باره‌ی كاكه‌ییه‌كان گوتوویه‌تی ئه‌وان كافر و مونافیقن، بۆیه سكاڵامان له‌سه‌ری تۆماركردووه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر له‌ناو چه‌ند ملیۆنێك كه‌س قسه‌یه‌كی له‌و جۆره بكرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه، مامۆستایه‌كی ئایینی له پێگه‌یه‌كی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی سووكایه‌تی به ئایینه‌كه‌ی ئه‌وان بكات.
ئه‌و چالاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به سووكایه‌تیكردن به ئایین و پێكهاته نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی دیكه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان ده‌بێت.