زیاتر لە ھەزار دووانە بەشداری لە فیستڤاڵی مۆجیانگ دەكەن

12 ساڵە ئەم بۆنەیە لەم شارۆچكەیە ئەنجامدەدرێت
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/976e4fb7-aeb2-4bec-938a-55b28b0727de/festival-dwana.ism/manifest

K24 - ھەولێر

شارۆچكەی مۆجیانگ لە باشووری رۆژھەڵاتی چین پێشوازی لە گەورەترین فستیڤاڵی دووانەكان لە جیھان كرد، ئەم شارۆچكەیە ناسراوە بە شارۆچكەی دووانەكان بۆیە 12 ساڵە ئەم بۆنەیە لەم شارۆچكەیە ئەنجامدەدرێت. 

یەكێك لەو دووانەی كە بەشداری لە فستیڤاڵی مۆجیانگ كردبوو گوتی: "ئەوە جاری دووەمی دێمە مۆجیانگ، ھێشتا شارۆچكەكە دڵڕفێن و گەرموگوڕە، ئێمە لە ئەرمینیاوە ھاتووین".

بەشداربوویەكی دیكەی لە فستیڤاڵەكە لەگەڵ دووانەكەی وەستابوو دەڵێ: "ئێمە لە نایجیریاوە ھاتووین یەكەمجارە بەشداری لە فستیڤاڵی مۆجیانگ دەكەین". 

لە فستیڤاڵەكەدا 25دووانە لە 11 وڵات و زیاتر لە ھەزار دووانە لە چین بەشدارییان كرد، دانیشتوانی مۆجیانگ بە دەم سەماو و میوزیكەوە ئاھەنگەكەیان رازاندەوە، بە كولتوور و نەریتی تایبەت بەخۆیان بەخێرھاتنی بەشداربووانیان بۆ شارۆچكەی دووانەكان كرد.