ژنانی یه‌كگرتوو چاویان له‌ پۆستی ئه‌مینداره‌

پێشبینی ده‌كرێت چه‌ند ژنێك خۆیان بۆ پۆستی ئه‌منیدار كاندید بكه‌ن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/e385407b-ecae-4291-ab89-cf406288c716/kongray%20jnan.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

لە دوای 6 كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی، تا ئێستا ھێچ ژنێك نەگەیشتوەتە ئاستی خۆ كاندید كردن بۆ ئەمینداری گشتی، بە پێی پەیرەو پرۆگرامی حزبیش ئەم مافە بۆ ھەموو ئەندامانە.

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی ئەم حزبەش دەڵێ :ئەو ژنانەی مەرجی خۆ كاندید كردنیان ھەبێ  رێگایان لێنەگیراوە.

رێژەی ژنان لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان 46% دەبێ، لە كۆنگرەكانی رابردوودا رێژەی ئەوان 25% بوو، بەڵام ژنان لە ئاستی سەركردایەتی بەم رێژەیە و سیستەمی كۆتا رازی نین و لە ھەوڵی ئەوەدان رێژەكە بەرزتر بكەنەوە.

ئەندام پەرلەمانێكی فراكسیۆنی یەكگرتوش دەڵێ: بەشداری ئافرەتان لە ئاستی مەكتەب سیاسی و رێكخستنەكانی ئەم حزبە كارا و بەرچاوە ،ئەوان بە ھەوڵی بەردەوامی خۆیان و بێ پشت بەستن بە سیستەمی كۆتا گەیشتونەتە ئەم ئاستە و بەربەستە كۆمەڵایەتی و ئایینیەكانیان لاداوە ..

زۆربەی ئاماژەكان بەوە دەچن كە ژمارەیەك ژن لە كۆنگرەی 7 یەكگرتوو  كاندید بن بۆ پۆستی ئەمیندار، بەلام ئایا ململانێكانی نێوان پیاوانی ئەم حزبە بۆ وەرگرتنی پۆستەكە ،رێگا بە ژنان  دەدات ئەمجارە پۆستەكە بە دەست بێنن.