قه‌یرانی دارایی ڤه‌نزویلای ناچاركرد نیوسه‌عات رۆژ درێژبكاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دوای كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆژه‌كانی ده‌وام بۆ ته‌نها دوو رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا، حكوومه‌تی ڤه‌نزویلا 30 خوولەك رۆژی درێژتر كرده‌وه، تاوه‌كو وزه‌ی كه‌متر خه‌رج بكرێت و لەھەمانكاتدا زۆرترین سوود له رووناكی خۆر وه‌ربگرێت.
به هۆی كاریگه‌رییه‌كانی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بوونی وشكه‌ساڵییه‌كی مه‌ترسیدار و كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی سه‌ره‌كی گوری، كه دوو له‌سه‌ر سێی كاره‌با ڤه‌نزوێلا داین ده‌كات، حكوومه‌تی كاراكاس ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ركارهێنانی وزه خستۆته‌گه‌ڕ، به‌تایبه‌تی كاره‌با.
حكوومه‌ت به بڕیارێك، ده‌وامی فه‌رمی دام و ده‌زگاكانی نیو سه‌عات پێش خست، بۆ ئه‌وه‌ی سوود له زۆرترین رووناكی رۆژ وه‌ربگیرێت.
پێشتر، سه‌رۆكی ڤه‌نزویلا نیكۆلاس مادورو رایگه‌یاند، ده‌وامی فه‌رمی ده‌زگا حكوومییه‌كانیان كردووه‌ته دوو رۆژ له هه‌فته‌یه‌كدا، تاوه‌كو وزه‌ی كه‌متر خه‌رج بكرێت.
هاووڵاتییه‌كی ڤه‌زوێلی به‌ناوی ئه‌لبێرتۆ پارێز گوتی: "ئێمه له‌و كه‌سانه نین پێویستمان به ده‌ستگرتن به وزه‌وه هه‌بێت، ئێمه كۆڵۆمبیا و پیرۆ نین، له راستیدا وزه بوونی نه‌ماوه تا ده‌ستی پێوه‌بگرێن، ئه‌وه بریارێكی زه‌حمه‌ته و ناچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی ئه‌و وڵاته، گله‌یی له كه‌مبارانی، به‌تایبه‌تی دیارده‌ی ئاوهه‌وایی "ئه‌ل نینۆ" ده‌كه‌ن و به‌و هۆیه‌وه به‌نداوی سه‌ره‌كی ڤه‌نزویلا ئاوه‌كه‌ی زۆر كه‌میكردوه و ناتوانێت كاره‌بای پیویست دابین بكات.
وینست كه‌ڤار، سیاسه‌تمه‌داری ڤه‌زوێلی گوتی: "ئه‌م بڕیاره‌ی حكوومه‌ت زۆر په‌له‌پڕووزه‌یه، ئیستا زۆر دره‌نگه بۆ بڕیارێكی له‌و جۆره و چاره‌سه‌ریش نییه، ئه‌و قه‌یرانه ریشه‌ییه، ده‌بوو حكوومه‌ت ساڵێك پیش ئێستا، كاری بۆ پاراستنی وزه بكردایه".
كێشه‌ی وزه له ڤه‌نزویلا، وزه‌ی مانه‌وه‌ی له سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر كورسی سه‌رۆكایه‌تی بڕیوه، به‌جۆرێك لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن سه‌رگه‌می كۆكردنه‌وه‌ی واژوون، بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و لادانی له سه‌رۆكایه‌تی.