دواين چركه‌ساتى ژيانى تاقانه دكتۆره‌كه‌ى منداڵانى حه‌له‌ب ببينه
K24 – هه‌ولێر:
له گرته‌يه‌كى ڤيديۆييدا، چركه‌ساته‌كانى كۆتايى ته‌مه‌نى ئه‌و پزيشكه سووريايه ده‌ركه‌وتووه، كه ته‌نيا پزيشكى منداڵان بووه له نه‌خۆشخانه‌ى حه‌له‌ب و له ئاكامى بۆردومانكردنى نه‌خۆشخانه‌كه‌وه گيانى له‌ده‌ستداوه.
كه‌ناڵى چوارى بريتانيا، رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو گرته ڤيديۆييه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێيدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، دكتۆر محه‌ممه‌د وه‌سيم مه‌عاز ته‌نيا دكتۆرى تايبه‌ت به منداڵانى نه‌خۆشخانه‌ى حه‌له‌ب له ئاكامى بۆردومانكردنى نه‌خۆشخانه‌كه‌دا گيانى له‌ده‌ستداوه.
پێش ئه‌وه‌ى ببێته قوربانى شه‌ڕ، دكتۆر محه‌ممه‌د ره‌تيكردبوويه‌وه حه‌له‌ب به‌جێبهێڵت و ده‌ستبه‌ردارى چاره‌سه‌رى منداڵانى شاره‌كه‌ى بێت.
دكتۆر حاته‌م، كه هاوڕێى دكتۆر محه‌ممه‌د بووه، له پۆستێكدا باسى له‌وه كردووه، دكتۆرى كۆچكردوو به رۆژ خه‌ريكى چاره‌سه‌رى منداڵان بووه و شه‌وانيش چووه‌ته به‌شى فرياكه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى بريندارانى شه‌ڕ بكات.