به وێنه.. جبوورى و عه‌بادى به ديار قهنهفهيهكهوه دۆشداماوون
K24 – هه‌ولێر:
رايگشتى عێراقى و به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له عێراقدا، سه‌رسامبوونى سه‌ليم جبوورى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيان به قهنهفهكهى و دۆشدامانى له ئاست ديمه‌نى تێكدانى قهنهقهكهى كردووه‌ته جێى گاڵته‌جاڕى و له رێگه‌يه‌وه تانه له جبوورى ده‌ده‌ن.
رۆژى 30ى نيسان/ ئه‌پريلى 2016، ژماره‌يه‌ك له لايه‌نگرانى ره‌وتى سه‌در، هه‌ڵيانكوتايه سه‌ر بيناى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و بۆ ماوه‌يه‌كى دياريكراو له ناو بيناكه مانه‌وه.
دوو وێنه‌ى دواى رووداوه‌كه، كه يه‌كێكيان نووسينگهى راگه‌ياندنى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و دووه‌ميان نووسينگهى راگه‌ياندنى سه‌رۆك وه‌زيران بڵاويانكردوونهتهوه، بوونه‌ته جێى گاڵته‌جاڕى هاووڵاتييان.
له وێنه‌كاندا جبوورى و عه‌بادى به ديار قهنهفهيهكهوه ده‌ركه‌وتوون كه په‌ڵه‌يه‌كى سوورى پێوه لكاوه.
به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان نووسيويانه بڕواننه ئه‌و به‌رپرسانه چۆن به ديار قهنهفهيهكهوه دۆشداماوون.
چالاكێكى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان نووسيويه‌تى: سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه به‌ياننامه‌يه‌كيان ده‌ركردووه، كه تێيدا ئيدانه‌ى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌يان كردووه، كه ده‌ستدرێژييان كردووه‌ته سه‌ر قه‌نه‌فه‌كه.
له به‌شێكى ديكه‌ى ئه‌و گاڵتهكردنهى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به جبوورى، ژماره‌يه‌ك له به‌كارهێنه‌رانى فه‌يسبووك وێنه‌ى خۆيان به ديار قهنهفهكانى ناو ماڵيانهوه له فه‌يسبووك بڵاوده‌كه‌نه‌وه و هاوشێوه‌ى جبوورى له قهنهفهكانيان راده‌مێنن.