پێلێگرینی خۆی بۆ راهێنه‌رایه‌تیكردن له‌م خوله‌كه ئاماده كردووه
مانوێل پێلێگرینی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر سیتی حه‌زی خۆی بۆ راهێنه‌رایه‌تی له سێریا ئه‌ی دووپاتده‌كاته‌وه و ده‌یه‌وێت له هاوینی داهاتوو ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌یه‌كی نوێ وه‌ربگرێت.
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ راهێنه‌ر چیلیه‌كه ده‌ڵێت:" حه‌زده‌كه‌م له سێریا ئه‌ی ببمه راهێنه‌ر، پێموایه تاقیكردنه‌وه و پرۆژه‌یه‌كی نوێ ده‌بێت و ئه‌گه‌ر گرێبه‌ستیشم له ئیسپانیا پێبگات ره‌تی ناكه‌مه‌وه.
راهێنه‌ره 64 ساڵیه‌كه هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "به درێژایی ژیانم له ركابه‌رییه‌كان رام نه‌كردووه، ئه‌وكاته‌ی یانه‌ی ماله‌گام هه‌ڵبژارد گرێبه‌ستی ترم به پاره‌ی زۆرتر پێشكه‌شكرا، چونكه متمانه‌م هه‌بوو ده‌توانم ركابه‌ری بكه‌م.
له كۆتایی وه‌رز پێلێگرینی ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی جێده‌هێڵێت دوای ئه‌وه‌ی سیتیزن گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری بایرن میونشن واژوو كرد.