میلان به نهێنی له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریزانه ڕێككه‌وتووه
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ مانوێل نۆلیتۆی هێرشبه‌ری سێلتاڤیگۆ بۆ ئه‌وه‌ی له هاوینی داهاتوو په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانیانه‌وه بكات.
نۆلیتۆ له مێركاتۆی زستانه‌ی رابروو داوا كراوی بارسێلۆنا بوو، به‌ڵام كێشه داراییه‌كان بوونه به‌ربه‌رست له‌به‌رده‌م یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بیگوازنه‌وه ریزه‌كانیان.
به‌پێی رۆژنامه كه‌ته‌لۆنیه‌كه كارگێری میلان به نهێنی گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتنی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه و ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌كه هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه میلان ترسی له یانه‌كانی ئه‌وڕووپا هه‌یه بێنه نێو ركابه‌رییه‌كه و هه‌وڵده‌دات به‌زوویی گواستنه‌وه‌ی یاریزانه‌كه بۆ سان سیرۆ ته‌واو بكات.