ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن پێشمه‌رگه شه‌ڕى نه‌كردووه با سبه‌ى بێن و ته‌رمى كوژراوانى داعش ببينن
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌ى هەردوو لەشكری تايبەتی يەك و گوڵان مه‌نسوور بارزانى رايگه‌ياند، ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن پێشمه‌رگه شه‌ڕى نه‌كردووه با سبه‌ى بێن و ته‌رمى كوژراوانى داعش ببينن و بزانن پێشمه‌رگه چ قاره‌مانێتييه‌كى نواندووه.
له ميانى به‌شداريكردنى له پرۆگرامه‌كانى كوردستان 24 به شێوه‌ى راسته‌وخۆ له ناوچه‌ى تەلەسقوفه‌وه، مه‌نسوور بارزانى رايگه‌ياند، كاتژمێر 05:20خوله‌كى به‌يانى چه‌كدارانى تيرۆريستى داعش په‌لامارى ناوچه‌كه‌يان داوه و به ئامێرى گه‌وره و چه‌كى قورس و هامه‌ر و شۆفل و زرێپۆشه‌وه روويان له ناوچه‌كه كردبوو، توانيبوويان خه‌نده‌ق و هێڵى پێشه‌وه‌ى به‌رگرى ببه‌زێنن، به‌ڵام پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان به چه‌كى خۆيان رووبه‌ڕوويان بوونه‌وه.
گوتيشى: پێشمه‌رگه توانيويه‌تى به ئاڕ بى جى و دۆشكا دوو ئۆتۆمبێلى خۆكوژه‌كانى داعش بته‌قێننه‌وه و چوار ئۆتۆمبێلى ديكه له رێگه‌ى چه‌كى ميلانه‌وه ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: به‌داخه‌وه پێشمه‌رگه وه‌ك پێويست چه‌كى پێشكه‌وتووى له‌به‌ر ده‌ست نه‌بووه و له به‌رامبه‌ريشدا داعشييه‌كان چه‌كى دوو سووپاى وه‌ك سووپاى سووريا و عێراقيان كه‌وتبووه به‌رده‌ست.
سه‌باره‌ت به هاوكاريكردنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش، مه‌نسوور بارزانى رايگه‌ياند، سووپاسى هاوپه‌يمانان ده‌كه‌ين، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ روويدا به هۆى ئاماده نه‌بوونى فڕۆكه‌وه، له سه‌ره‌تادا پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان به چه‌كى خۆيان به‌ره‌نگارى په‌لاماره‌كانى داعش بوونه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتى: چه‌ند خێزانێك له تلسقۆف مابوونه‌وه پێش هێرشى تيرۆريستان ده‌رچووبوون و له‌وێ نه‌مابوون و تيرۆريستانى داعش بۆ ماوه‌يه‌كى كورت خۆيان راگرت و به هێز و قوربانيدانى پێشمه‌رگه توانرا ناوچه‌كه رزگار بكرێت.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌ناڵانه‌ى ده‌نگۆى ئه‌وه‌يان بڵاوكردبوويه‌وه، كه پێشمه‌رگه به‌رگرى نه‌كردووه، فه‌رمانده‌ى هەردوو لەشكری تايبەتی يەك و گوڵان مه‌نسوور بارزانى رايگه‌ياند، ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن پێشمه‌رگه شه‌ڕى نه‌كردووه، با بێن مه‌يته‌كانى داعش ببينين.. كوژراوه‌كانى داعش خۆ به هه‌وره برووسكه نه‌كوژراون.. سبه‌ى پێمان خۆشه كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن بێن و ببينن چه‌ند چه‌كدارى داعش كوژراوون و قاره‌مانێتى پێشمه‌رگه له‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه.
ئاشكراشيكرد، 30 تا 40 ته‌رمى چه‌كدارى داعش له به‌رده‌ستى پێشمه‌رگه‌دان و زياتر له 100 چه‌كدارى داعش به ده‌ستى پێشمه‌رگه كوژراون.