ئانچیلۆتی ریال مه‌درید له گه‌وره‌ترین مه‌ترسی یاریزانێكی مانچیسته‌ر سیتی ئاگادار ده‌كاته‌وه
ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی كارلۆ ئانچیلۆتی له لێدوانێكدا بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له چامپیۆنز لیگ یانه‌ی شاهانه له گه‌وره‌ترین مه‌ترسی یاریزانێكی مانچێسته‌ر سیتی ئاگادار ده‌كاته‌وه و پێیوایه ئه‌م یاریزانه ئه‌مشه‌و له سانتیاگۆ گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر یانه‌ی ریال مه‌دریدی پێشووی.
ئانچیلۆتی له لێدوانێكدا كه له ماڵپه‌ری Goalـی ئینگلیزی بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌وه‌ی سه‌یری ئاماری ئه‌م وه‌رزه سێرجیۆ ئاگوێرۆی ئارجێنتینایی بكات تێده‌گات كه ئه‌و یاریزانه گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه له‌سه‌ر ریال مه‌درید.
ئانچیلۆتی ده‌ڵێت: ئاگوێرۆ هێرشبه‌رێكی نایابه و ئه‌گه‌ر پلانێكی باشی بۆ وه‌ستاندنی دانه‌نێن به ئاسانی ده‌توانێت له سانتیاگۆ گۆڵ تۆمار بكات.
ئانچیلۆتی راهێنه‌ری داهاتووی یانه‌ی بایرن میونشن گوتیشی: له یاریی چوون له یاریگه‌ی ئیتیحاد ڕامۆس و پێپی توانیان كۆنتڕؤڵی ئاگوێرۆ بكه‌ن، هیوادارم له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ش ئه‌مشه‌و ئه‌م دوو یاریزانه هه‌مان ڕۆڵ ببینن.
ئانچیلۆتی هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، مانچێسته‌ر سیتی هه‌میشه له گێمی یه‌كه‌م باشترین ئاست پێشكه‌ش ده‌كات و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆی له‌م نیوه‌یه ده‌خاته گه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌و یانه‌یه له گێمی دووه‌م جۆرێك له هیلاكی و شه‌كه‌تبوونیان پێوه دیاره.