ئه‌مريكا پشتيوانى خۆى بۆ عه‌بادى دووپاتكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
ئەمریکا جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ حکوومەتی عێراق و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران دووپات كرده‌وه.
جۆن کێربی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە واشنتۆن، رایگه‌یاند، کۆشکی سپی لە پشتیوانیكردنی ھەنگاوە چاکسازییەکانی حه‌یده‌ر عەبادی و گۆڕانکارییەکانی لە کابینەکەیدا بەردەوام دەبێت.
کێربی گوتیشی: ئاڵۆزییەکانی ھەفتەی رابردووی ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ھەڵکوتانە سەر ئەنجوومەنه‌كه لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر ھەڵمەتی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە شەڕی دژی داعش نەبووە.
ئاشكراشیكرد، کە بەرپرسانی ئیدارەی ئۆباما بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ عەبادی و نزیک کردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ چارەسەرکردنی كێشه و ناکۆکییەکانیان.
پشتيوانى ئيداره‌ى ئه‌مريكا له عه‌بادى له كاتێكدايه به گوێره‌ى راى شاره‌زايان عه‌بادى له ناو حزبه‌كه‌ى خۆي‌دا و له ناو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانيشدا پشتيوانييه‌كى لاوازى هه‌يه و دوێنێ له ميانه‌ى لێدوانێكيدا بۆ كوردستان 24 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراكسيۆنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، هۆشيار عه‌بدوڵڵا رايگه‌ياند، به‌شێكى زۆرى كێشه‌كان په‌يوه‌ندييان به‌وه‌وه هه‌يه كه سێ سه‌رۆكايه‌تييه‌كه‌ى عێراق زۆر لاوازن. سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له ناو حزبه‌كه‌شيدا لاوازه و ته‌نيا پێنج كورسى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران هه‌يه و سه‌رۆك وه‌زيرانيش، حه‌يده‌ر عه‌بادى ته‌نيا شه‌ش حه‌وت په‌رله‌مانتار پشتيوانيان ده‌كرد و ته‌نانه‌ت له ناو حزبه‌كه‌ى خۆيشيدا لاوازه، سه‌رۆك كۆماريش لاوازه، سه‌ير ئه‌وه‌يه هه‌ر ئه‌و لاوازييه‌يان بووه‌ته خاڵى به‌هێز بۆيان، پشتيوانيان لێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر لايه‌ك چۆنى بوێت ئاوا ئاراسته‌يان بكات.
روونيشيكرده‌وه، هه‌ر دوێنێ ئه‌مريكا رايگه‌ياندووه، عه‌بادى پياوێكى به‌هێزه، له‌كاتێكدا عه‌بادى زۆر لاوازه و هه‌ر ئه‌و لاوازييه بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى عێراق به‌م رۆژه بگات.