بۆچی كچه جوانه‌كان دره‌نگ شوو ده‌كه‌ن؟
K24 - هه‌ولێر:
زۆربه‌ی پیاوان پێیان وایه كچی جوان، ئه‌وانه‌ی كه لێهاتوو و خاوه‌ن جوانییه‌كی سه‌رنج راكێشن، به ئاسانی ده‌توانن بچنه ناوژیانییان و په‌یوه‌ندی سۆزدارییان له‌گه‌ڵدا ببه‌ستن، به‌ڵام له راستیدا پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه راسته و زۆربه‌ی ژنه جوانه‌كان، به‌بێ هاوبه‌شی ژیانن.
دیارترین هۆكاره‌كانی ته‌نیابوونی كچی جوان:
یه‌كه‌م: نرخی خۆی ده‌زانێت و نایه‌وێت هه‌موو كه‌سێك ببێته هاوبه‌شی ژیانی
كچه جوانه‌كان ده‌زانن چیان ده‌وێت و شایسته‌ی چین، خاوه‌ن ئاستێكی به‌رزن و قه‌بوڵ ناكه‌ن، هه‌ر كه‌سێكی ئاسایی بێته ناو ژیانییه‌وه.
دووه‌م: پیاو خۆی به‌دوورده‌گرێت
ئه‌و كچانه خاوه‌ن جوانی و لێهاتوویین و متمانه‌یان به‌خۆیان هه‌یه، وا له پیاو ده‌كات خۆی به‌دووربگرێت و نه‌توانێت به‌ختی خۆی له‌گه‌ڵیان تاقیبكاته‌وه.
سێیه‌م: به‌دوای ئه‌و شته‌دا ناگه‌ڕێت كه خه‌ڵكی دیكه ده‌یه‌وێت
نایه‌وێت خێزان پێكبهێنێت و ببێته خاوه‌ن هاوسه‌ر و منداڵ، وه‌ك خه‌ڵكی دیكه و هه‌وڵ نادات ئه‌و جۆره ئه‌زموونی تاقی بكاته‌وه، به‌ڵكو به گوێره‌ی ویستی خۆی، شته گرنگه‌كانی دیاریكردووه.
چواره‌م: سه‌ربه‌خۆیی زیاتر
پێویست به‌وه نییه پیاوێك له ژیانیدا هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی ئاسووده بژی، چ له رووی دارایی چ له رووی ده‌روونی، به‌ڵكو ئه‌و كچانه ته‌واو سه‌ربه‌خۆن له‌و كارانه‌دا.
پێنجه‌م: ترسی له شكست
كچی جوان به‌رده‌وام ترسی له شكستهێنانی په‌یوه‌ندییه هاوسه‌رگیرییه و نایه‌وێت له هاوبه‌شی ژیانی جیاببێته‌وه، بۆیه وا به‌باشتر ده‌زانێت په‌له نه‌كات چاوه‌ڕێ بێت تا ئه‌و كاته‌ی ده‌گاته سوارچاكی خه‌ونه‌كانی.
شه‌شه‌م: ویستی سه‌ركه‌وتن له كاردا
هه‌میشه هه‌وڵ ده‌دات سه‌رنجی له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌ی بێت و نایه‌وێت كاروباری خێزان و ماڵ سه‌رقاڵی بكات.
حه‌وته‌م: داواكاری زۆر
داواكاری كچی جوان زۆره، بۆیه ده‌یه‌وێت هاوبه‌شی ژیانی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی له هه‌موو ئاسته‌كان پڕ بكاته‌وه.
هه‌شته‌م: نموونه‌ییه و بێ دوودڵی ئه‌و شتانه‌ی ده‌وێت كه شایسته‌یه‌تی
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كارێكی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام نموونه‌ییه‌كه‌ی وای كردووه، بێ دوودڵی هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و شتانه بدات، كه شایسته‌یه‌تی.
نۆیه‌م: گرنگی به قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ن نادات
نایه‌وێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سێكدا بكات و مناڵ بخاته‌وه، كه یه‌كه‌م كه‌س داوای لێده‌كات، چونكه هیچ نیگه‌رانی ته‌مه‌ن نییه، وا به‌باش ده‌زانێت، ماوه‌یه‌كی زیاتر چاوه‌ڕێ بكات.
ده‌یه‌م: به‌دوای ژیانێكی باشتردا ده‌گه‌ڕێت
ئه‌و جۆره كچانه، به‌ر له پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌رگیری، ده‌یانه‌وێت ژیانی تایبه‌تی و باری داراییان باشتر بكه‌ن.
سه‌رچاوه: RT