گه‌وره‌ به‌رپرسێكی ئوستڕالی چه‌كدارانی داعش كوژرا

"لە چەند گرتەیەكی ڤیدیۆیی دەركەوتووە"

K24 - ھەولێر

حكوومه‌تی ئوستڕالیا كوژرانی هاوڵاتییه‌كی خۆیی له‌ ریزی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له‌ عێراق رایگه‌یاند كه‌ به‌رپرسی بردنی چه‌كدارانی بیانی بووه‌ بۆ ریزی رێكخراوی داعش.

جۆرج براندیسو وه‌زیری دادی ئوستڕالیا رایگه‌یاند: "له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌مریكاوه‌ له‌ كوژرانی "براكاش مه‌ولود" ناسراو "ئه‌بو خالید كه‌مبۆدی" ئاگاداركراوینەتە‌وه‌ كه‌ له‌ هێرشێكی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ 29ی مانگی رابردوو له‌ مووسڵ كوژراوه‌".

 ئەو بەرپرسەی داعش كە ژمارەیەكی زۆر لە چەكدارانی بیانی لە رێگەی ئەوەوە چوونەتە ریزەكانی داعش وەزیری دادی ئوستڕالیا ده‌ڵێت: "به‌ كوژرانی براكاش، رێكخراوی داعش له‌ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌كداری بیانیی و هێرشی تیرۆریستی له‌ نێو كۆمه‌ڵگه‌كانی دیكه‌ بێ هێز ده‌بێت".

حكوومه‌تی ئوستڕالیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: "براكاش له‌ خانه‌واده‌یه‌كی تێكه‌ڵی كه‌مبۆدی و ڤیجی له‌ شاری مێلبۆرنی ئوستڕالیا له‌ دایكبووه‌و له‌ ساڵی 2012 چووه‌ته‌ ریزی گرووپه‌ توندڕه‌وه‌كان له‌ سووریا، هه‌روه‌ها له‌ چه‌ند گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك و بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوی داعش ده‌ركه‌وتووه‌".