دۆناڵد ترامپ.. تاكه سواری كۆمارییه‌كان
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك تێد كرووزی سیناتۆری تێكساس و جۆن كاسیچ، حاكمی ویلایه‌تی ئۆهایۆ، كه كاندیدی كۆمارییه‌كان بوون، به فه‌رمی كشانه‌وه‌ی خۆیان له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاند، له ئێستادا دۆناڵد ترامپ، وه‌ك كاندیدی سه‌ره‌كی ئه‌و حزبه ماوه‌ته‌وه.
دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌و دوو كاندیده‌ی كۆمارییه‌كان، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئه‌وان گومانییان له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی كۆمارییه‌كان هه‌یه.
دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ، رۆژی 3ی ئایار/ مایۆ، له ویلایه‌تی ئیندیانا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، كاندیدانی دیكه‌ی بێ‌ئومێد كرد و ناچاربوون، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی خۆیان هه‌ڵپه‌سێرن.
جۆن كاسیچ، له كاتی راگه‌یاندنی هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی گوتی: "له‌كاتێكدا هه‌ڵمه‌ته‌كه‌م هه‌ڵده‌په‌سێرم، بڕوای ته‌واوم به خوا هه‌یه كه منی له‌سه‌ر رێگه‌یه‌كی دروست داناوه".
دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌و دوو كاندیده‌ش، ئه‌ركی ترامپ ئاسانتر بووه، بۆ ئه‌وه‌ی 1237 ده‌نگی نوێنه‌رانی كۆمارییه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌وه كاندیدی سه‌ره‌كی ئه‌و حزبه، بۆ كۆشكی سپی.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رینز بریبۆس، سه‌رۆكی پارتی كۆمارییه‌كان، داوای كرد، هه‌مووان له ده‌وری ترامپ یه‌كگرتوو بن، هه‌رچه‌نده هێشتا ئه‌و كاندیده نه‌یتوانیوه، 1237 ده‌نگی نوێنه‌رانی كۆمارییه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
به‌ڵام وه‌ك پێشبینی ده‌كرێت، هه‌ڵبژاردنه به‌راییه‌كان، كه تا 7ی حوزه‌یران/ یۆنیۆ به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌نگی پێویستی كۆمارییه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت، بۆ ركابه‌ریكردنی كاندیدی دیموكراته‌كان، بۆ كۆشكی سپی.
هه‌ڵبژاردنی 2016ی ئه‌مه‌ریكا، بڕیاره له 8ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت، پێشبینی ده‌كرێت كۆمارییه‌كان ترامپ و دیموكراته‌كانی هیلاری كلینتۆن، له پێشبڕكێ بۆ كۆشكی سپی، نوێنه‌رایه‌تییان بكات.