له‌م وڵاته دزینی خواردن تاوان نییه
K24 - هه‌ولێر:
دزینی بڕێكی كه‌م خۆراك له ئیتاڵیا، به‌هۆی برسێتییه‌وه، چیدیكه وه‌ك تاوانێك چاوی لێناكرێت و كه‌سیش به‌هۆیه‌وه سزا نادرێت.
ئه‌م بڕیاره‌ی دادگای باڵای ئیتاڵیا، دوای دادگاییكردنی پیاوێكی به ساڵاچووی ئیتاڵی به‌ناوی رۆمان ئۆستریاكۆڤ هات، كه به‌هۆی دزینی بڕێك په‌نیر له ساڵی 2011 سزادرا و نرخه‌كه‌ی ته‌نها 4.5 دۆلار بووه.
له ساڵی 2013دا، رۆمان ئۆستریاكۆڤ، به دزیكردن تۆمه‌تبار كرا و سزای شه‌ش مانگ به‌ندكردن و 115 دۆلار پێبژاردنی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، به‌ڵام له ساڵی 2015، دادگا به پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بڕیاره‌كه‌ی كرد.
ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش، دادگاكه بڕیاریدا، سزای یه‌كه‌می ئۆستریاكۆڤ هه‌ڵگیراوه و ره‌تكراوه‌ته‌وه، دادگاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چیدیكه دزینی خۆراك، ئه‌گه‌ر بڕێكی كه‌م بێت، به‌هۆی برسێته‌وه، ناچێته قاڵبی تاوان و كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و كاره سزا نادرێت.
سه‌رچاوه: CNN Arabic