بۆچی ژنانی ئێزدی ده‌یانه‌وێت ببنه پێشمه‌رگه؟
K24 – هه‌ولێر:
له كاتی په‌لاماره‌كانی داعش، بۆ شنگال و گونده كوردنیشینه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌ك له ساڵی 2014، چه‌ندین ژن و كچی ئێزدی، له دژی چه‌كدارانی داعش ده‌ستییان دایه چه‌ك و به‌شێكیشيان بوونه‌ته پێشمه‌رگه و له به‌ری پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدان.
ئه‌سیمه زاهیر، كه له یه‌كێك له خاڵه‌كانی پشكنینی سه‌نگه‌ری باكووری موسڵه، بۆ ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" ده‌ڵێت: "هه‌شت كه‌سییان له دراوسێكانمانییان برد و بینیم كه منداڵه‌كانییان كوشتن".
ئه‌و كچه ئێزدییه ته‌مه‌ن 21 ساڵه، كه جلی سه‌ربازی له به‌ره, سه‌ر به یه‌كه‌یه‌كی ژنانه له هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه رۆڵی گرنگییان له شه‌ڕی دژی داعش بینیوه.
ئه‌و كچ و ژنانه له‌و هێزه‌ن، هه‌موویان باس له یه‌ك ئامانج ده‌كه‌ن، ئه‌ویش تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له چه‌كدارانی داعش، له به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌م و ده‌ستدرێژییانه‌ی كه كردوویانه‌ته سه‌ر ژنان.
ئه‌سیمه ده‌ڵێت: "دواى ئه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان ماممیان كوشت هاوسه‌ره‌كه‌شیان برد, كه ته‌نها 8 رۆژ بوو هاوسه‌رگیری كردبوو، ئێستا هاوسه‌ری مامم هه‌ر له‌لای چه‌كدارانى رێكخراوه‌كه‌یه".
هه‌روه‌ها گوتی: "تا ئێستا له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كاندا، دوو چه‌كداری داعشم كوشتووه و خۆشم له یه‌كێك له شه‌ڕه‌كان برینداربوومه له ساڵی 2014".
حه‌سیبه نه‌وزاد، كه سه‌ركرده‌ی ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی ژنه پێشمه‌رگه‌كانه، ته‌مه‌نی 24 ساڵه و ده‌ڵێت: "كاتێك داعش هاته ناوچه‌كه من و هاوسه‌ره‌كه‌م له توركیا ده‌ژیاین، به‌ڵام كه ره‌وشه‌كه به‌و شێوه‌یه بینی كه سته‌م له خوشكه كورده‌كانم كرده‌وه، نه‌متوانی قه‌بوڵی بكه‌م و گه‌ڕامه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "ژیانی تایبه‌تیم وه‌لاناوه و هاتووم شانبه‌شانی خوشكه پێشمه‌رگه‌كانم له دژی دوژمن ده‌جه‌نگین".
بوونى ئه‌و ژنه پێشمه‌رگانه، به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پارێزگاره به‌رامبه‌ر ژن، كه پێیی وایه ده‌بێت ژنان له ماڵه‌وه‌دا بمێننه‌وه.