رووسیا ورده‌كاری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كوردانی رۆژئاوا ئاشكرا ده‌كات

بزانه‌ هه‌ماهه‌نگی نێوانییان له‌ چ ئاستێكدایه‌

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی بەرگری رووسیا، ئاشکرای دەکات، ھێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان، بە پێدانی زانیاری لەبارەی ئامانجی ھێرشە ئاسمانییەکانیان لە سووریا، ھاوکاری و ھەماھەنگیان دەکەن.

ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا، رایگەیاند، کوردانی سووریا ھاوکارێکی گرنگی ئەوانن لە ھەڵمەتە ئاسمانییەکانیان لەدژی داعش لە سووریا و ئاشکرای دەکات زانیارییان دەربارەی ئەو شوێنانە بۆ دابین دەکەن کە فڕۆکە جەنگییەکانی رووسیا، دەیانەوێت ھێرشیان بكەنەسەر.

 ئەو گوتەبێژەی وەزارەتی بەرگری رووسیا گوتیشی "زۆربەی زانیارییەکانی تایبەت بە ئامانجی ھێرشە ئاسمانییەکانمان لە سووریا، کورد بۆمان دابین دەکات، بەڵام ھێزی ئاسمانی رووسیاش زانیارییەکان پشتڕاست دەکاتەوە، ئینجا بڕیاری جێبەجێکردنی لەسەر دەدرێت".