بزانه هانده‌رانی بارسێلۆنا له فیناڵی چامپیۆنز لیگ هانی كێ ده‌ده‌ن
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیای نزیك له یانه‌ی بارسێلۆنا له ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هانده‌رانی بارسێلۆنا له یاریی نێوان بایرن میونشن و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌هۆی سۆزی خۆشه‌ویستیان بۆ گواردیۆلا هانده‌ری یانه باڤارییه‌كه بوو، نائومێدبوون و تیپه‌كه‌ی گواردیۆلاش به ده‌ردی بارسێلۆنا چوو.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه له یاریی نێوان ڕیال مه‌درید و مانچێسته‌ر سیتی هانده‌رانی بارسێلۆنا نزای سه‌ركه‌وتنیان بۆ یانه ئینگلیزییه‌كه ده‌كرد، به‌ڵام له‌وه‌ش به‌ختیان نه‌بوو، یانه نه‌یاره‌كه‌یان كه ریال مه‌درید بوو سه‌ركه‌وت.
له باره‌ی یاریی فیناڵی چامپیۆنز لیگیش كه له نێوان دوو یانه‌ی مه‌دریدی به‌ڕێوه ده‌چێت، هانده‌رانی بارسێلۆنا بڕیاریانداوه شكسته‌كه‌یان به‌رانبه‌ر ئاتڵێتیكۆ له بیر بكه‌ن و هانی دیێگۆ سیمیۆنی بده‌ن.
بڕیاره یاریی كۆتایی فیناڵی چامپیۆنز لیگ له 28ـی ئه‌م مانگه له شاری میلانۆی ئیتاڵیا له كات 21:45 خوله‌كی شه‌و له رۆژی شه‌ممه‌دا له نێوان ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌ڕێوه بچێت.