راهێنه‌رێك مێسی به تێكده‌ر و خراپ وه‌سف ده‌كات
كارلۆس دیبوسی له نێوان ساڵانی 2006 ـ 2008 راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا بووه، كه ئه‌وكات ئالفیۆ باسێلی راهێنه‌ری تانگۆ بووه، له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی لاریدای ئارجێنتینا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه مێسی هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ خراپ بێت، چونكه مێسی ده‌ست له هه‌موو بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به‌كاری راهێنه‌رایه‌تی وه‌رده‌دات و هه‌ر ئه‌ویش بریار ده‌دات كێ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنیتنا بێت و كام یاریزان بانگهێشتی تانگۆ بكرێت.
دیبوسی كه زاوای دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و پێش 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خوشكێكی سیمیۆنی دا كردووه و ده‌ڵێت: ده‌گوترێت، سیمیۆنی به‌هۆی مێسییه‌وه كه خواستی له‌سه‌ر نییه نایكه‌نه راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنیتنا، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌ر رۆژنامه‌نووس و میدیایه‌ك ئه‌مه بۆچوونی بێت كه‌وتۆته هه‌ڵه، چونكه ئه‌مه بابه‌تێكی هه‌ڵبه‌ستراوه و ڕاست نییه، چونكه هه‌موو تیپێك خه‌ون به‌وه ده‌بینێت راهێنه‌رێكی وه‌ك سیمیۆنی هه‌بێت، هه‌ركاتێكیش سیمیۆنی ببێته راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا سنوورێك بۆ ده‌سترۆیشتوویی مێسی دا ده‌نێت.
مانگی دادێ له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا كۆپا ئه‌مریكا به‌ڕێوه ده‌چێت و له ئێستاوه تاتا مارتینۆ، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا مێسی وه‌ك سه‌ركرده و كاپتنی تانگۆ ده‌ستنیشان كردووه، ساڵی رابردوویش مێسی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی گه‌یشته فیناڵی كۆپا ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵام نائومێدبوون و نازناوه‌كه‌یان له‌ده‌ستدا.