ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا هێزێكى يه‌كگرتوو پێكده‌هێنن
K24 – هه‌ولێر:
كه‌سايه‌تى خاوه‌ن هه‌ژموونى ناو گرووپ و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كانى سووريا، محه‌ممه‌د عه‌لووش، رايگه‌ياند، لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون هێزێكى چه‌كدارى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى ناكۆكى نێوانيان درووستبكه‌ن.
له چه‌ند هه‌فته‌ى رابردوودا ژماره‌يه‌ك له گرووپه ميليشياييه‌كان رووبه‌ڕووى يه‌كدى بوونه‌وه و به‌و هۆيه‌وه به‌ده‌يان كه‌سيان له‌يه‌كدى كوشت.
ئه‌و ميليشيا نوێيه‌ى درووستده‌كرێت پێكدێت له چه‌كدارانى سه‌ر به سوپاى سوورياى ئازاد، جه‌بهه‌ى شامى، بزوتنه‌وه‌ى نوره‌دين زه‌نگى، فه‌يله‌قى شام، جه‌يشى موجاهيدين، جه‌يشى ئيسلام.
علووش، كه يه‌كێكه له سه‌رده‌سته دياره‌كانى ميليشياى جه‌يشى ئيسلام، خاوه‌نى ده‌سه‌ڵاتێكى زۆره له ده‌وروبه‌رى ديمه‌شقدا.
ئه‌و گوتى: چه‌كداره‌كانى په‌يوه‌ستى ريزه‌كانى ئه‌و هێزه نوێيه بوون بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له درووستبوونى شه‌ڕى نێوانيان بكه‌ن.
ئه‌وه‌شى گوت: ململانێى ناوخۆيى كاره‌ساتێكى گه‌وره‌يه و كاريگه‌رى له‌سه‌ر ره‌وتى رووداوه‌كان ده‌بێت.