ئاستى بەرھەمی نەوتی ئەمریكا كەمیكردووە

لەماوەی یەك ھەفتەدا نزیكەی 9 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمیكردووە.

K24 – هه‌ولێر:

ئاژانسی بلۆمبێرگى ئەمریكی بڵاويكرده‌وه‌، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی ئەمریكا بەھۆی كەمكردنەوەی چەند پەمپێكی نەوتی، لەماوەی یەك ھەفتەدا نزیكەی 9 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمیكردووە.

ئاژانسی بلۆمبێرگى ئابووری ئاشكرايكردووه‌، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەھەفتەی رابردوو لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا، رۆژانە 113 ھەزار بەرمیل نەوت كەمیكردووە و ئەو كەمبوونەوەیەش زیاتر لەكێڵگە نەوتیيەكانی ویلایەتی ئەلاسكا تۆماركراوە.

بلۆمبێرگ ئاماژەی بەوەشكردوە، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە ئەمریكا بەرێژەی لەسەدا 5.8 دابەزیوە، تەنیا لە ویلاتی ئالاسكا رۆژانە 83 ھەزار بەرمیل نەوت لە كورتیداوە.