ژاپۆن به‌ به‌هاى 55 مليار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌ بريتانيا ده‌كات

سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، ئەگەر بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە، ئەوا؛ كەمترین وەبەرھێنەری وڵاتەكەی لە بەریتانیا كار دەكه‌ن.

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، ئەگەر بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا بچێتە دەرەوە، ئەوا؛ كەمترین وەبەرھێنەری وڵاتەكەی لە بەریتانیا كار دەكه‌ن.

شینزۆ ئابێ سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا  لەگەڵ دێڤید كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ئێمە لەگەڵ ئەوەداین كە بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپادا بمێنێتەوەو ھاووڵاتیانیش  دەنگ بەمانەوەی وڵاتەكەیان بدەن لە یەكێتی ئەوروپادا.

سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر لە 1000  كۆمپانیای ژاپۆنى لە بەریتانیا كاردەكەن، كە ھەلی كاری بۆ 140 ھەزار كەس رەخساندووە.

لەبەرامبەردا دێڤید كامیرۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، ژاپۆن  سودمەندترین وڵاتە بۆ بەریتانیا و لەھەمانكاتدا گەورەترین وەبەرھێنان ئەنجام دەدات كە بڕەكەی دەگاتە  55 ملیار دۆلار.