به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا: پێويسته فشارى زۆرتر بخرێته سه‌ر ئه‌سه‌د
K24 – هه‌ولێر:
ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دەستی بە هێرش بۆ سەر گوندێکی باشووری حەلەب کردووە و به‌رهه‌ڵستكارانيش داواى فشارى زياتر بۆ سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن. پرسى سوورياش له پێشه‌وه‌ى ئه‌جێنداى وڵاتانى زلهێزى جيهانه.
کەناڵی مەیادینى نزيك له به‌رهه‌ڵستكاران گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا شەڕی نێوان هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و سوپای سووریا لە گوندی خان توومان پیشان دەدات.
ئەو شەڕە لە کاتێکدایە، كە رێککەوتنی ئاگربەست بۆ ماوەی 48 کاتژمێر لە حەلەب راگەیەنراوە.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هەماهەنگکاری دەستەی باڵای دانووستاندنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا رياز حجاب داواى لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد، فشار بخاتە سەر حکومەتی بەشار ئەسەد.
ریاز حجاب، گوتيشى: بەشار ئەسەد پابەند نیە بە رێککەوتنی ئاگربەست و دەیەوێت هێرشی بەرفراوان بكاتە سەر حەلەب.
هه‌روه‌ها گوتى: ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست پێشێلکارییەکانی ئەسەد بێدەنگ بێت، حکومەتی سووریاش دەست لە هێرشكردنە سەر خەڵكی مەدەنی ھەڵناگرێت.
له لايه‌كى ديكه‌وه، بۆ چارەسەری سیاسی قەیرانی سووریا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رايگه‌ياند، جۆن کێری لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا و بەریتانیا کۆدەبێتەوە و باسی سەرەکیان لەسەر سووریا و ئۆکرانیا دەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مارك تۆنەر رەتیكردەوە وەزیرانی دەرەوەی ئیمارات و قەتەر و تورکیا بەشداری کۆبوونەوەکان بکەن.