نامۆترین ئه‌و 10 ژه‌مه خۆراكه‌ی پێش له سێداره‌دان داواكراوه
K24 - هه‌ولێر:
له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ر تۆمه‌تبارێك به سزای له سێداره‌دان، سزا ده‌درێت، به‌ر له جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی، بۆی هه‌یه داوای دوا ژه‌مه خۆراكی خۆی بكات، به مه‌رجێك تێچووی ئه‌و ژه‌مه له 40 دۆلار زیاتر نه‌بێت.
ئه‌و ژه‌مه خۆراكه چه‌ند كاتژمێرێك پێش له سێداره‌دانی تاوانباران پێشكه‌شییان ده‌كرێت، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له سێداره‌دراون، داوای ژه‌مه خۆراكی خێرا، په‌تاته‌ی سووركراوه، ستیك و مریشكی سووركراوه‌یه، به‌ڵام داوای هه‌ندێكیان، سه‌رسوڕهێنه‌رن و داوای ژه‌مه خۆراكی نامۆیان كردووه.
- كارلا تاكه‌ر، له ساڵی 1984 له تێكساس به تۆمه‌تی كوشتن، دادگا سزای له سێداره‌دان بۆ ده‌ركرد و له ساڵی 1998، له رێگه‌ی ده‌رزی ژه‌هراوییه‌وه سزاكه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و به یه‌كه‌م حاڵه‌تی له سێداره‌دانی ژنان داده‌نرێت له‌و ویلایه‌ته، به‌ر له جێبه‌جێكردنیشی، كارلا داوای میوه‌ی جۆراو جۆری كردبوو، به‌ڵام نه‌یخوارد.
- ڤیكتۆر ڤیگۆر، له ساڵی 1963 له ویلایه‌تی فلۆریدا له سێداره‌دا درا، كه به كوشتن و رفاندن تاوانبار كرابوو، ئه‌و تاوانباره به‌ر له‌وه‌ی سزاكه‌ی به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت، داوای چه‌قۆ و چه‌نگاڵ و قاپێكی گه‌وره‌ی فه‌خفووری كردبوو، له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌نگ زه‌یتوون به ره‌گه‌وه.
- جێیمس، هه‌دسۆن، له ویلایه‌تی ڤێرجینیا، له ساڵی 2004 له سێداره‌درا، ئه‌و تاوانباره پێش ئه‌وه‌ی له سێداره بدرێت، داوای پاره‌چه‌یه‌ك بسكویت و 6 بوتڵ كۆكا كۆلای كردبوو.
- جاكی بارۆن ویڵسۆن، به تۆمه‌تی كوشتن و ده‌ستدرێژی سێكسی، له ساڵی 2006 له سێداره درا و به‌ر له جێبه‌جێكردنی سزاكه‌شی، داوای دوو بوتڵ كۆلا و بنێشتی كردبوو.
- تیمۆسی مه‌كافی، به تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌یه‌ك له شاری ئۆكلاهۆما له ساڵی 1995، كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 168 كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 800 كه‌س، به‌ر له‌وه‌ی له سێداره بدرێت، داوای یه‌ك لیتر ئایس كرێمی كردووه به تامی شۆكۆلاته.
- فیلیپ وۆركمان، پێش ئه‌وه‌ی له سێداره بدرێت، داوای كردبوو رێگه‌ی پێبده‌ن، پیتزا به‌سه‌ر هه‌ژار و بێماڵه‌كانی شاری ناشڤیل دابه‌ش بكات، به‌ڵام داواكه‌ی ره‌تكرایه‌وه و له سێداره‌درا، به‌ڵام دوای مردنی رێكخراو و كۆمه‌ڵه‌كان، وه‌ك رێزگرتنێك، داواكه‌ی وۆركمانییان جێبه‌جێ كرد.
- ئۆدیل بارنز، كه به ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتن و ده‌ستدرێژی سێكسی تۆمه‌تبار كرابوو، له ساڵی 2000 له سێداره درا، پێش ئه‌وه‌ی له سێداره بدرێت، داوایكردبوو، وه‌ك دوایین ژه‌مه خۆراكی ژیانی، داوای ژه‌مێك دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و ئاشتی جیهانی كردبوو.
- ریكی رای ریكتۆر، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1992 پۆلیسێك ده‌كوژێت، گوللـه‌یه‌ك به‌سه‌ری خۆیه‌وه ده‌نێت، به‌ڵام گیان له‌ده‌ست نادات و به هۆیه‌وه دووچاری له‌ده‌ستدانی به‌شێكی مێشكی ببوو، دوایین ژه‌مه خۆراكیشی ستیك و په‌تاته‌ی سووركراوه بووه و بۆ دوای ژه‌مه‌ی خواردنه‌كه‌شی داوای قاپێك گوێزی كردبوو.
- جێیمس ئێدوارد سمیس، وه‌ك دوایین ژه‌مه خۆراك، داوای مشتێك خۆڵی كردبوو، به‌ڵام داوای ره‌تكرایه‌وه و له‌جیاتی مشتێك خۆڵ، كوپێك شیریان پێدا.
- سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی له سێداردراوی عێراق، پێشنیازی خواردنی مریشكی سووركراوه و جگه‌ره‌كه‌ی بۆ كرابوو، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "تایمز"، ئه‌و تاوانباره ره‌تیكردبۆوه.
سه‌رچاوه: سكای نیوز