پنتاگۆن: پێشبینی ھێرشی لەوجۆرەمان نهكردبوو
K24 - ههولێر:
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگهیاند، زنجیرە پهلامارهكانی چەکدارانی داعش بۆ سەر تەلسقۆف، چاوەڕواننەکراو بوون و ئەگەر پێشتر پێشبینی ھێرشی لەوجۆرە كرابا، رەنگە ئەنجامەکەشی جیاوازتر بووایە.
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا پیتەر كوك، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە پهلامارهكانی چەند رۆژی رابردووی داعش بۆ تەلسقۆف، کە گیان لەدەستدانی راوێژکارێکی سەربازی ئەمریکییشی لێكەوتەوە، دەڵێت: "ئەگەر ئەمریکییەکان بیانزانیایە ئەگەری ھێرشێکی وەھا گەورە ھەیە، زیاتر خۆیان بۆی ئامادە دەکرد".
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، دەشڵێت : دەکرا رێ لە کوشتنی ئەو سەربازە ئەمریکییە بەناوی چارلیس کیتین، بگیرایە.
پیتەر کوک، ئەوەش دەڵێت کە: بۆ ئەگەری گۆڕینی ھەر پلانێکی کاری سەربازی ئەمریکییەکان لە عێراقدا، ئەمریكا سەیری بارودۆخەكە دەكات .