ئێران کۆمەڵێك کتێبی بیانیی لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی تاران كۆدەكاتەوە

"باسی كەنداوی عەرەب و فارس دەكەن و پەرە بە ئیسلامی توندڕەو دەدەن"

K24 - ھەولێر

بەرپرسانی ئێران لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی تاران، کۆمەڵێك کتێبی بیانی بە هۆی دژایەتیکردنی بنەماکانی پێشانگاکە و کۆماری ئیسلامی، لە پێشانگای نێودەوڵەتی تاران کۆكردنەوە.

عەلی فەرەیدوونی، چاودێری سەر دەزگا نێودەوڵەتییەکانی چاپ و بڵاوکردنەوە لە پێشانگای نێودەوڵەتیی تاران بە ئاژانسی ئێرنای راگەیاندووە: "ئەو کتێبە عەرەبییانەی پەرە بە بیری ئسیلامی تۆندڕەو دەدەن و ئەو کتێبە لاتینانەی كە وێنەی نەشیاویان تێدایە، لە پێشانگاکە کۆکراونەتەوە".

فەریدوونی ئاشكراشی كردووە: "ئەو کتێبانەش کە ناوی کەندوای فارسیان بە کەندوای  عەربی داناوە، لە پێشانگاکە کۆکراونەتەوە".

پێشانگای نێوەدوڵەتیی کتێبی تاران، لە 4ی مانگە لە شاری ئافتابی نزیك گۆڕی ئایەتوڵڵا خومەینی، دەستی پێکردووە و بڕیارە 14ی مانگ كۆتایی پێ بێت، بە گوتەی بەرپرسانی پێشانگاکە 60هەزار كتێب و بڵاوکرەوەی بیانی لە پێشانگایە نمایشكراون.