چوار قاچاخچی كورد لە فەڕەنسا دەستگیر دەكرێن

K24 - ھەولێر
میدیاكانی بەریتانیان رایانگەیاند، چوار قاچاخچی كورد كە خەڵكیان لە فەڕەنسا بە نایاسای گواستوەتەوە بەریتانیا لە لایەن پۆلیسی فەڕەنسا دەستگیركراون.
بەگوێرەی زانیاری میدیاكانی بەریتانیا: "رۆژی ھەینی لەوکاتەی ئەو چوار قاچاخچییە بەنیازی رەوانەکردنی پهناخوازانی نایاسایی بوون لە فەڕەنساوە بۆ بەریتانیا، پۆلیسی فەڕەنسی گومانیان لێدەکات و دوای ئوتومبێلەکەیان دەکەوێت، بەڵام بههۆیی خێراییهوه، قاچاخچییەکان تووشی رووداوێکی ھاتووچۆ بوون و دەستگیركراون".
بڵاوشیانكردووهتهوه: "ئەو باندە قاچاخچییە ھەر كەسێكیان به بڕی 10ھەزار یۆرۆ لە فەڕەنساوە گهیاندووهته بەریتانیا، بڕیاریشە لە چەند رۆژی داھاتوو، ئەو چوار کوردە لەلایەن دادگای فەڕەنساوە دادگایی بکرێن.
ئەمە لە كاتێكدایە لە ماوەی دووساڵی رابردوو ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی عێراق و سووریا بەھۆی شەڕی داعش و قەیرانی سیاسی و ئابووریی روویان كردوەتە وڵاتانی ئەورووپا، ھەندێكیان لە رێگا گیانیان لە دەستداوە لە ناویشیاندا بەشێكیان خەڵكی ھەرێمی كوردستان بوون.