لە چەند ناوچەیەكی دیكەی باكووری كوردستان ھاتووچۆ قەدەغە دەكرێت
K24 - ھەولێر
لە چەند ناوچەیەكی سنووری شارەكانی وان و جۆلەمێرگی باكووری كوردستان و دەورووبەریان ھاتووچۆ قەدەغە كرا و به ھەرێمی سهربازی راگەیاندران.
لە راگەیاندراوێكدا پارێزگاری وان گوتی: "بۆ ماوەی 15 رۆژ ھاتووچۆ لە ناوچانە قەدەغە دهبێت، لە سنووری پارێزگای وان ناوچەكانی ئەلباق، ئەریش، وەستان، شاخ، قەدەغەی ھاتووچۆ دەیانگرێتەوە".
پارێزگاری وان ئەو ناوچانەی وەك ھەرێمی سهربازی راگهیاندن، پێشتریش چهند ناوچهیهكی دیكه ههر له سنووری وان، بههۆی شهڕ و ئاڵۆزیی و بارودۆخی ئهمنی هاتووچۆیان تێدا قهدهغه كرا، تا ئێستا ھاتووچۆ لەو ناوچانە قەدەغەیە.
بەھۆی شەڕی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) و سوپای توركیا لە ناوچە سنوورییەكانی باكووری كوردستان، لە زۆربەی ناوچەكان سوپا و ھێزە ئەمنییەكانی توركیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەنجام دەدەن و ھاتووچۆی ھاووڵاتیانیش قەدەغە دەكەن.