ويلايه‌تى: رووخانى ئه‌سه‌د هێڵى سووره

K24 – هه‌ولێر:
راوێژکاری رابه‌رى شۆڕشى كۆمارى ئيسلامى ئێران عه‌لى خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، دوێنێ هه‌ينى گه‌يشته سووريا و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ئه‌و وڵاته كۆبوويه‌وه و پشتگیریی ئێرانی بۆ حکوومەتی سوریا دووپات کردەوە.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، دوای سەردانی لوبنان و چاوپێکەوتنى لەگەڵ ئه‌ميندارى حزبوڵڵای لوبنان رۆژی هەینی گەیشتە سوریا و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆبوويه‌وه.
بەشار ئەسەد، لەو دیدارەدا، سوپاسی پشتگیریکردنی رابەری کۆماری ئیسلامی کرد و گوتی: بوونی ئێوە لە کاتە هەستیارەکاندا ئارمیمان پێ دەبەخشێت.
ویلایەتی گوتى: ئەو شه‌ڕه‌ى بە رێبەرایەتی بەشار ئەسەد ئەنجام درا، هەوراز و نشێوی زۆری هەیە، بەڵام سەرکەوتن هەر هی حکوومەتی سوریایە.
ویلایەتی رۆژی هەینی لە لوبنان گوتبووی: لادانی بەشار ئەسەد لە دەستەڵات بۆ ئێران هێڵی سوورە.
ئێران له ماوه‌ى رابردوودا له رووى سياسى و سه‌ربازى و ئابوورييه‌وه پشتيوانييه‌كى به‌هێزى له رژێمى به‌شار ئه‌سه‌دى سووريا كردووه.