به ڤیدیۆ... یاریزانێكی كورد به باشترین یاریزانی جامی جیهانی لاوانی یانه‌كان دیاریی كرا
شێركۆ كه‌ریمی یاریزانی كوردی شاری كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ یانه‌ی گراسهۆپه‌ری سویسڕی بووه پاڵه‌وانی جامی جیهانی لاوانی یانه‌كان و به باشترین یاریزانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌ستنیشان كرا.
جامی جیهانی لاوانی یانه‌كان كه به ئه‌ستێره شینه‌كانیش ناوزه‌د ده‌كرێت، بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له شاری زیورخ به به‌شداریی ١٠ یانه به‌ڕێوه‌چوو.
له یاریی كۆتایی لاوانی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی رووبه‌ڕووی لاوانی گراسهۆپه‌ری سویسڕی بوونه‌وه و له نیوه‌ی یه‌كه‌مدا كه ٢٥ خوله‌ك بوو، گه‌رچی هیچ گۆڵێك تۆمار نه‌كرا، به‌ڵام شێركۆ كه له باڵی چه‌پ یاریی ده‌كرد دوای جوڵانه‌وه‌یه‌كی جوان خه‌ریك بوو شریتی گۆڵه‌كانی یارییه‌كه بپچڕێنێت، به‌ڵام گۆڵپارێزی یانه ئینگلیزییه‌كه پارێزگاری له گۆڵه‌كه‌ی كرد و نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌بێ هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵه‌كان ته‌واو بوو.
له خوله‌كی ٣٥ شێركۆ كه پیاوی یارییه‌كه بوو یه‌كێك له جوانترین گۆڵه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی تۆماركرد و به لێدانێك گراسهۆپه‌ری كرده خاوه‌نی گۆڵی یه‌كه‌م.
له دوا خوله‌كه‌كانی یارییه‌كه له هێرشێك كه كوڕه كه‌ركووكییه‌كه بونیادی نا، نیكۆلا میاتۆڤیچ گۆڵی دووه‌م و مسۆگه‌ربوونی پاڵه‌وانبوونی یانه‌كه‌ی تۆماركرد و گراسهۆپه‌ر به دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له وێستهام یونایتدی برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی جامی جیهانی لاوانی یانه‌كان، شێركۆی ١٩ ساڵانیش كه هاوینی داهاتوو له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئۆلۆمپی عێراق به‌شداریی ئۆلۆمپیادی ریۆ دێ جانیێرۆ ده‌كات، به باشترین یاریزانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ده‌ستنیشانكرا، كه ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تییه له‌لاین فیفاوه سه‌په‌رشتی ده‌كرێت و له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی فیفا ستایشی ئه‌و كوڕه كورده كراوه.