بۆ كارى خۆبه‌خشى په‌يوه‌ندى به زانكۆى ئه‌مريكى كوردستان له دهۆك بكه
K24 – هه‌ولێر:
دامه‌زراوه‌ى زانكۆى ئه‌مريكى كوردستان له دهۆك پێويستى به خۆبه‌خش هه‌يه.
دامه‌زراوه‌ى زانكۆى ئه‌مريكى كوردستان له دهۆك، كه دامه‌زراوه‌يه‌كى تايبه‌ت به پێشكه‌شكردنى هاوكارى و خێرخوازييه له زانكۆى ئه‌مريكى پێويستى به گه‌نجانى خۆبه‌خش هه‌يه بۆ هاوكاريكردنيان له‌و پڕۆژانه‌ى له ماوه‌يه‌كى نزيكدا له ژێر ناوى (ده‌نگى تۆ) ئه‌نجاميان ده‌دات.
هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت له‌و پڕۆژانه وه‌ك خۆبه‌خش كار بكه‌ن، له رێگه‌ى پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌م فۆرمه‌ى خواره‌وه به‌شدارى بكه‌ن.
له فۆرمه‌كه‌دا جگه له زانيارى كه‌سى پرسيارى ئه‌وه‌شكراوه، ئايا كه‌سى خۆبه‌خش چ به‌هره‌يه‌كى هه‌يه له بوارى خزمه‌تگوزارى كۆمه‌ڵايه‌تى، فۆتۆگرافى، ڤيديۆگرافى، ميوزيك، هونه‌رى وێنه‌كێشان، نووسين، ..هتد. هه‌روه‌ها چ زمانێك ده‌زانێت و بۆچى ده‌يه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و دامه‌زراوه‌يه‌دا كار بكات.. هه‌روه‌ها ئايا ئاماده‌يه له شارێكه‌وه بچێته شارێكى ديكه..
زانكۆى ئه‌مريكيى كوردستان له دهۆك له رۆژى (14ى مارس/ ئازارى 2016) به ئاماده‌بوونى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسان و كه‌سايه‌تييه ئه‌كاديمييه‌كان و ميوانانى بيانى و مامۆستايان و قوتابيانى زانكۆكه له شارى دهۆك كرايه‌وه.
بۆ پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى به‌شداريكردن له كارى خۆبه‌خشى دامه‌زراوه‌ى زانكۆى ئه‌مريكى كوردستان، كرته له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره‌ى خواره‌وه بكه: