سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گه‌یشته سلێمانی
K24 - سلێمانی:
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، سه‌لیم جبووری، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان له سلێمانی، جبووری به‌نیازه له ماڵی ئارام شێخ محه‌مه‌د، جگێری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، چه‌ند دیدارێك ئه‌نجام بدات.
نه‌وزاد ره‌سوڵ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له فراكسیۆنی یه‌كێتی، له میانه‌ی به‌شداریكردنی گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24 رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی جبووری بێ ئه‌نجام ده‌بێت، چونكه به هه‌گبه‌یه‌كی به‌تاڵ دێته هه‌رێمی كوردستان.
پێشتریش هاوپه‌یمانی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایانگه‌یاند، ئه‌وان به‌نیاز نین بگه‌ڕێنه‌وه په‌رله‌مانی عێراق، مه‌گه‌ڕ به بڕیارێكی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد نه‌بێت.
رۆژی 30ی نیسان/ ئه‌پریلی 2016، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ران و لایه‌نی سه‌در، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له ناوچه‌ی سه‌وز و سووكایه‌تی به نوێنه‌رانی كورد كرد له به‌غدا.