به رۆژ ئاسایین و شه‌وانه‌ش له هۆشخۆیان ده‌چن
K24 - هه‌ولێر:
دوو منداڵی پاكستانی، رۆژانه ئاسایین و به‌یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه تاریكی شه‌و دادێ، له‌هۆشخۆیان ده‌چن و نه‌جووڵه‌یان ده‌مێنێت و نه قسه‌ش ده‌كه‌ن.
پزیشكانی پاكستانیش، سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و نهێنییه‌ن كه هۆكاری له‌هۆشچوونی ئه‌و دوو منداڵه‌ن و خه‌ریكی نازناوی "منداڵی خۆر"یان لێده‌نرێت.
له ئێستاشدا ئه‌و دوو برایه، به‌ناوه‌كانی سوهه‌یب ئه‌حمه‌د (13 ساڵ)، عه‌بدولره‌شید ئه‌حمه‌د (9 ساڵان)، له نه‌خۆشخانه‌ی ئیسلام ئابادی پاكستان، ده‌مێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی پزیشكیان بۆ بكرێت.
جاويد ئه‌كره‌م، مامۆستا كۆلێژی پزیشكی له په‌یمانكانی پاكستانی بۆ زانسته پزیشكییه‌كان رایگه‌یاند، تا ئێستا هۆكاری ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئه‌و دوو برایه نازانرێت.
جاوید ئه‌كره‌م گوتی: "وه‌كو حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نی پزیشكی له‌و كه‌یسی ئه‌و دوو منداڵه ده‌ڕوانین، پزیشكانمان سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی پشكنینی وردن، بۆ ده‌ستنیشانكردنی هۆكاری ئاسایی بوونییان له رۆژ و له هۆشچوونییان له شه‌وان".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و دوو منداڵه، تا رۆژ نه‌بێته‌وه، ناتوانین هیچ شتێك بكه‌ن، ته‌نانه‌ت قسه‌كردن و ئاخاوتن و نان خواردنیش".
جاوید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، نموونه‌یه‌ك له خوێنی ئه‌و دوو منداڵه، نێردراوه‌ته وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی پاكستان، بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایان لێی بكۆڵنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌سۆشه‌یتید پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و خێزانه له هه‌رێمی بلوچستانی باشووری رۆژئاوای پاكستان نیشته‌جێن.
خێزانی ئه‌و منداڵانه، 8 كه‌سن و دایك و باوكیشیان خزمی نزیكی یه‌كن.
سه‌رچاوه: Sky News