له بهریتانیا باوی ئهم ئۆتۆمبێلهیه
K24 - ههولێر:
پێشانگایەكی تایبەت بە ئۆتۆمبێڵە ناوەخۆییەكان، لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا كرایەوەو تیایدا چەندین جۆری ئۆتۆمبێڵی مۆدێل نوێ و كلاسیك نمایشكرا.
ئەوەی لەو پێشانگایەدا بووە جێگای تێڕامان خەڵك، ئۆتۆمبێڵی سپۆرتی كلاسیكی و ھەروەھا بۆ یەكەم جار، كۆمپانیای ئێم گی، ئۆتۆمبێڵێكی خێزانی بەخێراییەكی لەرادەبەدەر بەرھەمھێنابوو.
كۆمپانیای ئێم گی پەردەی لەسەر نوێترین مۆدێلی ئۆتۆمبێلە خێزانییەكە لادا، ئێم گی چوار پستۆنی، پێنج كورسی ھەیەو بەریتانییەكان لەجیاتی ئۆتۆمبێلی سپۆرت، ئێستا روویان كردووهتە لێخوڕینی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێڵە، لەبەر ئەوەی ھەم خێزانییەو ھەمیش خێراییەكی لەرادەبەدەری ھەیە.
بەڕێوەبەری فرۆشی ئەم كۆمپانیایەش پێی وایە ئەمە ھەلێكە بۆ ئەوانە دەیانەوێت بە تیرێك دوو ئامانج پپێكن.
هۆگۆ سپۆوێرس، بهڕێوهبهری فرۆشتن، له بارهی پێشانگهكه گوتی: "بەبڕوای ئێمە ئەم ئۆتۆمبێڵە خێزانییە نرخەكەی ھەرزانە، ھێزو توانایەكی زۆرو ھەروەھا لەكاتی لێخوڕیندا چێژ بەخشە، لەھەمانكاتدا ئامرازێكی گرنگە بۆ ئەوانە سهڵتن، یان خێزانێكی بچووك یانیش خێزانێكی گەورەیان ھەیە، ئەمە ئێستا لەبەردەستە، كاتێك سەیری ھەموو پێكھاتەكانی دەكەی، وات لێدەكات ھیچ ئۆتۆمبێڵێكی دیكە سەرنجت رانەكێشێت، ئەم ئۆتۆمبێڵە رۆیشتنێكی سەرسوڕھێنەری ھەیە".
زۆربەی ئۆتۆمبێڵەكانی ئەم پێشانگهیە لە پیشەسازی دروستكردنی بەریتانیایە و چەند جۆرە ئۆئۆمبێڵێكی سەرنجراكێش دەبینی كە بەشێوازێكی نوێ و بەتایبەتمەندییەكی زۆر بەرھەمھێنراوە.
ئەوەی ئەم پێشانگهیە لەئەوانی دیكە جیا دەكاتەوە، نیماشكردنی ئۆتۆمبێڵە كلاسیكەكانە كەنرخەكانیان لەسەرووی 200 ھەزار دۆلارە، وەكو ئۆتۆمبێڵی بڕۆك لاندس، كەیەكێكە لەئۆتۆمبێڵە كلاسیكە بەناوبانگەكانی بەریتانیا و نرخەكەشی نزیكەی 90 ھەزار دۆلارە.