ئێران بههۆی دروشمێكهوه بانگهێشتی سهدری كردووه
K24 - ههولێر:
رۆژنامەی واشنتۆن پۆستی ئەمریکی، راپۆرتە هەواڵێکی شیکاری لەسەر رۆڵی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە كێشە ناوخۆییەكانی ئەم دواییەی عێراق و چوونی بۆ تاران بڵاوکردۆتەوە و تیایدا هاتووە:" دوای وتنەوەی دروشمی دژ بە ئێران لە خۆپیشاندانەکانی گۆڕهپانی تهحریری بهغدا، كۆماری ئیسلامی ئێران رێبهری رەوتی سهدری بانگهێشتی تاران کردووە".
واشنتۆن پۆست، لە راپۆرتە هەواڵەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دوای تەنها رۆژێک لە هەڵکوتانە سەر هەردوو ئەنجوومەنی نوێران و وەزیران، هەروەها ووتنەوەی دروشمی" ئیران بەڕە بەڕە" و دروشمی دژ بە قاسمی سولیمانی، تاران بانگهێشتی موقتەدا سەدڕ، رێبەری رەوتی سەدڕی کرد و ئاگادار کردنەوەیەکی تووندی ئاڕاستە کرد.
سەڵاح حەسەن کە فەرماندەیەکە، لە سەرایا سەلامی سەربە سەدڕ، بۆ رۆژنامەکە دەڵێت:" هەریەک لە ئێران و ئەمریکا بەشییان لە کێکەکەی عێڕاقدا هەیە، وای بۆ دەچن هەموو شیعە سەربە ئێرانن، بەڵام لە راستیدا وانییە، ئێمە دڵسۆزین بۆ موقتەدا نەوەک بۆ ئێران".
هەروەها رۆژنامەکە لە زاری زیا ئەسەدی سەرکردە لە رەوتی سەدڕ دەڵێت:" دژی ووتنەوەی هەر جۆرە دروشمێکین دژبە ئێران، هەرچەندیشە موقتەدا سەدڕ، چارەکە سەدەیەک لەو وڵاتە ژیاوە، بەڵام ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت، فشارەکانی تاران قبوڵ بکات".
رۆژنامەکە نووسیویەتی:" دوای داگیرکردنی عێڕاق لە ساڵی ٢٠٠٣ ، ملیشیاکەی سەدڕ، رووبەڕووی شەڕێکی سەخت بوەوە لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا، ئێستاش داوای بنەبڕکردنی گەندەڵی دەکات".
لە کۆتاییدا، واشنتن پۆست، رووداوی هەڵکوتانە سەر پەرلەمان و حکوومەت و ووتنەوەی درووشمی دژبە ئێران، بە بوومەلەرزەیەکی بەهێز بۆ سیاسیەکانی عێراق دەداتە قەڵەم.
لە بەرامبەردا، بەشێک لە سیاسیەکانی عێراق، سەدڕ تاوانبار دەکەن بە جوڵاندنی شەقام بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی.