وه‌زيرى نوێى نه‌وتى سعودیە: له سياسه‌تى نه‌وتيى به‌رده‌وام ده‌بين
K24 – هه‌ولێر:
وەزیرە نوێيه‌كەی نه‌وت له سعوودیە رایگەیاند ، وڵاتەكەی لەسیاسەتی نەوتی خۆی بەردەوام دەبێت و ئامادەشە بەگوێرەی داواكاری بریكارەكانی ئاستی بەرھەمھێنان زیاد بكات.
خالد فالح وەزیری وزەو پیشەسازیی و سامانە سروشتیەكانی سعوودیە، كه تازه ده‌ستبه‌كار بووه، لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، سعوودیە بەردەوام دەبێت لەسیاسەتی بەرھەمھێنانی نەوت و پابەندیش دەبێت بە دابینكردنی نەوت بۆ كڕیارەكانی لە بازاڕە جیھانەكان بەگوێرەی ئەو داوكاریيەی ھەیە.
وەزیرە نوێيه‌كەی وزەی سعودیە ئاماژەی بەوەشكرد، سعوودیە وەك گەورەترین وڵاتی نەوتی پارێزگاری لەریزبەندی و پشكی خۆی لەبازاڕدا دەكات و وەك سەرچاوەیەكی سەرەكیش سەیری وزە دەكرێت و بەئەنجامدانی پلانی دیدگای سعوودیە بۆ 2030 دابەزینی نرخی نەوت لەبەرژەوەندی شانشینی سعودیە.
ھەفتەی رابروو بە بڕیارێكی شا سه‌لمان شای سعودیه، چه‌ند به‌رپرسێكی ئابووری سعودیيه‌ی له كاره‌كانیان دوورخرانەوە، لەوانە وه‌زیری نه‌وت عه‌لی ئه‌لنعێمی بوو.