لە پاریس بۆ سەربەخۆیی کوردستان خۆپێشاندان ئەنجامدەدرێت

"مافێکی رەوایە و دەبێ هەمووان پشتیوانی لێ بكەین"
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/7859dcea-db79-41c6-8831-f87e679754ce/sarbaxoyi%20kurdistan.ism/manifest

K24 - ھەولێر

بە مەبەستی پشتگیری لە ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری کوردستان خۆپێشاندانێك لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بە بەشداریی کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەڕێوەچوو.

ژمارەیەك لە كوردانی نیشەجێی فەڕەنسا لە گۆڕەپانی ترۆكادێرۆی نزیك لە بورجی ئیڤێل، لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا خۆپێشاندانێكیان رێكخست، بە بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان و گوتنەوەی سروودی نیشتمانی ئەی رەقیب و چەندین دروشمی دیكەی نەتەوەیی و نیشتمانی پشتیوانیان بۆ راگەیاندنی سەربەخۆی كوردستان دەربڕیی و داوای پشتگیری ناوخۆیی و نێودەوڵەتیان كرد بۆ ئەوەی كورد ببێت بە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆ لە باشووری كوردستان.

لەو گردبوونەوەیەدا پەیامی کوردەکانی پاریس لە لایەن عەزیز ماملێ پێشکەش بە ئامادەبووان کرا، لە پەیامەكەدا ئاماژەی بەوە کرد: "دوای رووخانی رژێمی بەعس لە عێراق حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2003وە، وەك ناوچەیەکی سەقامگیر لە عێراق و ناوچەكە دادەنرێت، سەربەخۆیی باشووری کوردستان مافێکی رەوایە و دەبێ هەموو لایەك پشتیوانیی لەو پرسە بکەین".

ئەمە لە كاتێكدایە لە 30ی نیسانی 2016 بەھۆی ئاڵۆزییەكانی بەغدا پەرلەمانتارانی كورد لە پەرلەمانی عێراق ھاتونەتەوە كوردستان، بەشێك لە چاودێرانی سیاسی رایانوایە عێراق لە رووی پەرلەمانی و ئیدارییەوە تووشی شكست بووە، كاتی ئەوە ھاتووە كورد لە باشووری كوردستان بڕیاری جیابوونەوە لە عێراق بدات.