باشترین پێكهاته‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی لالیگا ڕاگه‌یاندرا
دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی گه‌ڕی (37)ـه‌مینی لالیگا، پێگه‌ی WhoScored تایبه‌ت به داتا و ئاماره‌كانی تۆپی پێ، باشترین پێكهاته‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی لالیگای دیاری كرد و لویس سوارێزیش به باشترین یاریزانی ئه‌م گه‌ڕه ده‌ستنیشان كرا.
پێكهاته‌ی نموونه‌یی ئه‌م هه‌فته‌یه‌یه به‌م شێوه‌یه‌یه:
گۆڵپارێز: ئیڤان كۆیلار ـ خیخۆن.
به‌رگریكاران: (لاورێ ـ دیپۆرتیڤۆ)، (سیدنی ـ دیپۆرتیڤۆ)، (مالۆ ـ سێلتا ڤیگۆ)، (كاستێلانۆ ـ لاس پاڵماس).
ناوه‌ڕاستكاران: (مێسی ـ بارسێلۆنا)، (ئه‌لڤارێز ـ خیخۆن)، (خیمس رۆدریگێز ـ ریال مه‌درید)، (نێیمار ـ بارسێلۆنا).
هێرشبه‌ر: (سوارێز ـ بارسێلۆنا) و (یاسین ئه‌لعه‌ره‌بی ـ گرانادا).
هه‌رچه‌نده كریستیانۆ له‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو گۆڵی بۆ ریال مه‌درید له دژی ڤالێنسیا تۆمار كرد، به‌ڵام ناوی له پێكهاته‌ی باشترینه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا نه‌بوو.