یاریزانێكی عێراق له خولی نێوخۆیی و ئاسیادا لوتكه‌ی گۆڵكارانی گرتووه
حه‌مادی ئه‌حمه‌دی ته‌مه‌ن 26 ساڵ و هێرشبه‌ری یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه‌ی عێراقی به 12 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی خولی نایابی تۆپی پێی گرتووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا كه یانه‌كه‌ی له بردنه‌وه‌ی نازناوی خولی نێوخۆی وڵاته‌كه‌ی بێهیوا بووه.
هه‌مان یاریزان كه یانه‌كه‌ی له جامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا به‌شداره، له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌ش به 8 گۆڵ لوتكه‌ی گۆڵكارانی گرتووه، بریاره رۆژی چوارشه‌ممه‌ی دادێ له كات 6ـی ئێواره به كاتی باشووری كوردستان له جامی فیدراسیۆنی ئاسیادا یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه ببێته میوانی یانه‌ی عروبه‌ی عومانی، ئه‌م یارییه‌یش ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ حه‌مادی ئه‌حمه‌د ژماره‌ی گۆڵه‌كانی زیاتر بكات، چونكه یانه‌ی عرووبه له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه له كۆی 5 یاریی ته‌نیا 4 خاڵی كۆكردۆته‌وه و بارودۆخی باش نییه. یانه‌كه‌ی حه‌مادی ئه‌حمه‌دیش لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می گرتووه و له گه‌یشتن به قۆناخی داهاتوو به ته‌واوه‌تی نزیك بۆته‌وه.